|
بابزانم ئه‌وه چیی یه؟
...ئه‌ڵێی ووڵاتی خۆمانه و مریشک ته‌وزیع ده‌که‌ن
ئه‌رێ کاکه گیان ئه‌وقه‌ڵه‌باڵغ و پاڵه‌په‌ستۆیه چی یه له‌به‌ر ئه‌و
په‌نجه‌ره‌یه؟
ئه‌مه سه‌فاره‌تی عێراقه
کوا سه‌فاره‌ت کوا دروشمی عێراق؟ بۆئه‌و ده‌رگایه ناکه‌نه‌وه؟
خه‌ڵکه‌که بچێته ژورێ
..وه‌ڵا نازانم
باشه بۆ پێنج پێنج نایانخه‌نه ژوره‌وه و کاره‌کانیان بۆ
ته‌واوکه‌ن؟
من تێ ناگه‌م بۆچی هه‌رده‌رگاکه ناکه‌نه‌وه به‌ژماره بانگیانکه‌ن
تۆ بڵێی جیهازی ژماره‌یان نه‌بێ؟
نا ... نا چۆن نیانه .. به‌لام هه‌رخۆیان ده‌یانه‌وی خه‌ڵکه‌که
بێزار‌و هیلاک که‌ن..چۆن ده‌بێ به‌ئاسانی په‌ساپۆرته‌کانیان
تازه‌که‌نه‌وه، ده‌بێ پێنج مانگیش جاوه‌ڕێ بن
نه‌کاکه‌گیان تۆباسی پێنج مانگ مه‌که، وادیاره ده‌ترسن خه‌ڵک
خۆی بته‌قێنێته‌وه
کاکه ته‌قینه‌وه‌ی چی؟ وازبێنه باقسه‌نه‌که‌م
دیاره خه‌ڵکی سه‌فاره‌ت حه‌زی له‌شه‌ڕو ناڕه‌زایی و ده‌رگاشکاندنه
به‌خوا جوانه، ئه‌وه خه‌ریکه بارانێش ده‌باری
ئه‌و ژنه چی ده‌ڵێ هه‌ر هاواریه‌تی له‌ناو ئه‌وخه‌ڵکه‌دا
ده‌ڵێ نیکه به‌خاتری خوا من له نه‌رویجه‌وه هاتووم ناتوانم هه‌موو
ڕۆژیک بێم... په‌ساپۆرتی عێراقیه‌که‌م ته‌واو بووه‌و بمده‌نه‌وه
ئه‌ی ئه‌وپیاوه پیره واخه‌ریکه له‌و قه‌ڵه‌باڵغیه بخنکێت
به‌ڵێ ئه‌ویش پێنج مانگه په‌ساپۆرته‌که‌ی ناردووه که‌بۆی
تازه‌بکه‌نه‌وه، تائێستا ته‌واویان نه‌کردووه ئینجا ده‌ڵێ بابه
کۆنه‌که‌م بده‌نه‌وه
چاوت له‌و براده‌ره کورده‌یه، نه‌گبه‌ته عه‌ره‌بی نازانێ، داوای
موته‌رجم ده‌کات... وه‌ڵڵا حه‌قیه‌تی چونکه عێراق هی کوردوو عه‌ره‌به
ئه‌رێ به‌خوا هات
چی هات! ده‌رگاکه ده‌که‌نه‌وه
نانا پۆلیس هات... واده‌زانن ئه‌م قه‌ڵه‌باڵغیه شه‌ڕه
ئه‌وا بڕوات، به خوا هه‌ر ده‌بێ به‌شه‌ڕ...جا‌وت له‌م براده‌ره‌یه خۆی
به‌په‌نجه‌ره‌که هه‌ڵواسیوه
باسه فاره‌ت هه‌رنه‌بوایه باشتره، کاروباری خۆمان وه‌کوجاران سوید
خۆی بیکردایه بێ سه‌رئێشه
بۆ تۆ سه‌رت ئێشێ؟
به‌ڵێ سه‌رم ئێشێ، له‌به‌یانی زووه‌وه هاتووم وڕاوه‌ستاوم، ئێستاش
دووی پاش نیوه‌ڕۆیه قاجه‌کانم دێشێ زگیشم قۆڕه قۆڕیه‌تی
|