|
ئه م نوسراوه نه
چیرۆکه و نه شیعر. به ڵام هه ندێک له ناوه رۆکه که ی له چیرۆکێکی سویدی
ه وه وه رگیراوه. گوایه کابرایه ک که له لادێیه کدا ده ژیا، هه ستی
به کزی په یوه ندی کرد له نێوان دانیشتوانی لادێیه که. پاش بیرکردنه
وه یه‌کی زۆر گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێ شتیک بکات بۆئه‌وه‌ی نیشانی
خه‌ڵکه‌که‌ی بدات که‌نابێت چیتر
په یوه‌ندی کزبێت له ولادێیه
ڕۆژێکیان به یانی زوو پێش
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که به ره‌و کار برۆن، چوو مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌ی پڕ ئاو
کرد و چه‌ند به‌ردێکی زه‌لامی له‌ناو ئاوه‌که دانا و ئاگری له‌بنی
کرده‌وه
خه‌ڵکی که‌به‌ره‌و کار ده‌ڕۆیشتن چاویان لێ بوو، به‌ڵام زۆریان پی
سه‌یربوو،پیاوێکی وا هۆشمه‌ند خه‌ریکی ئه‌وکاره‌یه یه‌که یه‌که لێی
نزیک ده‌بونه و ده‌یانپرسی که خه‌ریکی چیه، له‌وه‌لامدا زۆربه‌کورتی
ده‌یووت شۆربای به‌رد به‌ڵی شۆربای به‌رد وای له خه‌ڵکه‌که کرد بیر
له‌چونه کار نه‌که‌نه‌ره، هه‌موو سه‌رنجی خۆیان خسته سه‌ر شۆربای
به‌ردی کابرا.
جار جاریش به‌که‌وچکه‌که‌ی ده‌ستی ئاوه‌که‌ی تێک ده سوڕاند و ده‌یووت
به‌خوا پێ ده‌چێ شۆربایه‌کی زۆر به‌تامی لێ ده‌ربچێت به‌ڵام خۆئه‌گه‌ر
یه‌ک سه‌رکه پیازی تێدابوایه ئیتر هه‌ر زۆر به‌تامتر ده‌بوو، بریا
که‌سێک هه‌بوایه سه‌رکه پیازیکی بهێنابوایه زۆرباشبوو
یه‌کێک که‌له‌نزیکه‌وه گوێی لێ بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ورته‌ی لیوه‌بێت
به‌هێواشی چوه‌وه ماڵێ و سه‌رکه پیازێکی له گه‌ڵ خۆی هێناو
دایه‌ده‌ستی ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێ لێی وه‌رگرت و کردیه
ناو ئاوه‌که.پاش تاوێکی تر هه‌ر له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ستی به‌قسه
کرده‌وه و ووتی ئای ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌رکه ته‌ماته‌یه‌کیش هه‌بوایه
ئیتر هه‌رتامی قه‌ت له‌بیر نه‌ده‌کرا
دیسان که‌سێکی تر که‌گوێی لێ بوو به‌هێواشی ڕێگای ماڵی خۆیانی
گرته‌به‌ر و چه‌ند ته‌ماته‌یه‌کی هێنا و دایه‌ده‌ستی ئه‌ویش هه‌روه‌کو
پێشتر چۆنی پیازه‌که وه‌رگرتبوو ئه‌ویشی هه‌ر وه‌ک ئه‌و لێکرد، ئیتر
هه‌روه‌کو پیش‌تر به‌رده‌وام بوو له‌تیك دانی ئاوه‌که ئیتر هه‌ر
به‌وشێوه‌یه خوێ و په‌تاته‌و چه‌ند له‌ته‌گۆشتێک و بیبه‌روو زۆربه‌ی
ئه‌و پێویستیانه‌ی که‌بۆئه‌و خواردنه پێویسته په‌یای کرد. ئه‌نجا
دوای ئه‌وه‌ی که‌زانی خواردنه‌که پێ گه‌یشتووه به‌رده‌کانی لێ
ده‌رکرد و ووتی فه‌رموون هه‌رکه‌سه‌و که‌مێکی لێ بخون
دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موویان تامیان کرد. کابرا لێی پرسین ئه‌رێ شۆربای
به‌ردتان پی خۆش بوو؟ خه‌لکینه. هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ووتیان
به‌ڵێ زۆر خۆش بوو.
ئیدی کابرا ڕوی له‌خه‌ڵکه‌که کردوو گوتی ئه‌گه‌ر ئێمه له‌هه‌موو
کاره‌کانمان وه‌ک ئیمڕۆ هه‌ره‌وه‌زی بکه‌ین ئه‌وا من دڵنیام هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ین وه‌ک ئه‌و شۆربایه به‌تام ده‌بێت
جامنیش لێره‌وه ده‌ڵێم ئه‌ری خه‌ڵکی ساڵا، ئه‌ی ئێمه بۆ وه‌ک
خه‌ڵکی ئه‌و لادێیه نه‌که‌ین؟ بائێمه‌ش جارێکیان شۆربایه‌کی به‌رد
به‌هه‌موومان دروست بکه‌ین بزانین به‌شکو له‌وگۆشتاوه خۆشتره که
هه‌موومان له‌ماڵێ هه‌مانه‌و ژنه‌کانمان هه‌مووجار هه‌ربه‌خۆی
به‌ته‌نیا درووستی ده‌کات
باوکی زانا
11/6/2005 ساڵا |